ئەمریکا باره‌گاكانی‌ حزبوڵای‌ عێراقی‌ بۆردومان كرد

  2020-03-13 09:43      202 جار بینراوە        کۆمێنت
فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی ئەمریکا 5 باره‌گای‌ چەکدارانی حزبوڵڵای عێراقیان بۆردوومانکرد

فڕۆکە جه‌نگییه‌کانی ئەمریکا 5 باره‌گای‌ چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بۆردوومانکرد.
بە پێی‌ راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، فڕۆکەکانیان 5 جبەخانە و بنکەی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵای عێراقیان، لە بابل، بەغدا، کەربەلا و ئەنبار بۆردوومانکردووە.
هاوكات شانه‌ی‌ راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، چوار بنکەی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپا کراونەتە ئامانج، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژە بە زیانەکان بكات.
بۆردوومانەکان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری سەر سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا دێت، کە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەمریکی و بریتانییەک.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو