تووشبووێكی تری كۆرۆنا لە عیراق گیانی لەدەستدا

  2020-03-14 10:53      43 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی واست گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند كە ژنێكە پێشتر سەردانی وڵاتی ئێرانی كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای واست ئاشكرایكرد، ژنێكی بەساڵاچوو كە دوێنێ وەك تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ناویان تۆمار كرا گیانی لەدەستدا.
ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر ئەو ژنە لەگەڵ هاوسەرەكەیدا سەردانی وڵاتی ئێرانیان كردووە، هەروەها كێشەی دڵ و سییەكانیشی هەبووە، بۆیە باری تەندروستی ناجێگیر بووەو گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو