‎كۆسرەت رەسول پرسەنامەیەك ئاراستەی نەبەز فریزی دەكات

  2020-03-15 14:35      110 جار بینراوە        کۆمێنت

بەبۆنەی كۆچی دوایی فەوزیە خان دایكی نەبەز فریزی، كۆسرەت رەسوڵا عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...

‎بەناوی خوای گەورەو میهرەبان ‎
بەڕێز: كاك نەبەز فریزی 
‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (فەوزیە خان) دایكی جەنابت و شەهیدان رزگار فریزی و دلێر فریزی-م بیست، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموولایەك بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا الیه راجعون 
‎كۆسرەت رەسول عەلی 
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو