‎دەرباز كۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی خاتوو فەوزیە دەردەبڕێت

  2020-03-15 15:57      187 جار بینراوە        کۆمێنت

‎دەرباز كۆسرەت رەسول ‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو فەوزیە دەكات.
دەقی پەیامەكە...

‎بەڕێزان: خانەوادەی خاتوو فەوزیە 
‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (فەوزیە) دایكی هەڤاڵ نەبەز فریزی و شەهیدان رزگار فریزی و دلێر فریزی-م بیست، كەدوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوایی كرد، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێزیان دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم و هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادە قارەمان و تێكۆشەرەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا الیه راجعون 
‎دەرباز كۆسرەت رەسول 
‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو