14 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بەكۆرۆنا لەعێراق راگەیەندرا

  2020-03-15 22:53      82 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عێراق تووشبوونی 14 كەسی دیكەی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەشارە جیاجیاكان رایگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ 113 كەس، لەئەنجامدا دەركەوت كە 14 كەسی دیكە لەشارەكان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
تووشبوانیش 7 كەسیان لەرەسافەن لەبەغداو دووانی دیكە لەكەرخ و سێ كەسیشیان لەمیسان و دیالەو دیوانیەو دوانیشیان لەنەجەفن.
بەمەش كۆی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعێراق گەیشتە 124 كەس.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو