كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی پێشەوا قازی محەمەد دەكات

  2020-03-16 14:52      98 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆسرەت رەسول عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی پێشەوا قازی محەمەد دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان خانەوادەی سەركردەی مەزن پێشەوا قازی محەمەد
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو مریەم كچی پێشەوا قازی محەمەد سەركردەی گەورەی گەلەكەمانم زانی، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، لەخوای گەورە داواكارم سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
إنا لله وإنا الیە راجعون 
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو