عیراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی رادەگرێت

  2020-03-16 20:32      79 جار بینراوە        کۆمێنت

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقی لەئاگادارینامەیەكدا ئاشكرایدەكات، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەك دادەخرێت.
لەئاگادارنامەكەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عیراقیدا هاتووە: سەرجەم گەشتەكانی عیراق لەسەعات 6ی ئێوارەی سبەینێ (17/3/2020) تــــا (24/3/2020) رادەگیرێت و ئاسمانی عیراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت، دەشڵێت: بەو پێیە سەرجەم گەشتەکان لەفڕۆکەخانەکانی عیراقدا بەفڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە رادەگیرێت، بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک.
بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی 
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 
16-3-2020

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو