كۆرۆنا لەبەسرە كەسێكی دیكە دەكوژێت

  2020-03-17 09:36      95 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپارێزگای بەسرە كەسێكی دیكە بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیلەدەستدا.
عەباس تەمیمی بەرپرسی فەرمانگەی تەندروستی بەسرە بڵاویكردووەتەوە، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، ژنێكی تەمەن 57 ساڵە، نیشانەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنای هەبووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، دواتر پشكنینی بۆ كراوە و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.
راشیگەیاند، بۆ تەواو دڵنیابوون، چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینەكانی بەغدا دەكەین.
تائێستاش لە پارێزگای بەسرە سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوو حاڵەتی مردن تۆمار كراون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو