دوو مووشەك ئاراستەی سەربازگەیەكی عیراق كرا

  2020-03-17 11:58      126 جار بینراوە        کۆمێنت

شەوی‌ رابردوو، دوو مووشەك ئاراستەی بنكەی سەربازی بەسمایە لەباشووری بەغدا كرا .
ئەمڕۆ سێشەممە 17-3-2020، شانەی‌ راگەیاندنی‌ ئەمنی‌ عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی‌ رابردوو دوو مووشەك لەبنكەكانی‌ هێزە ئەمنییەكان لەسەربازگەی‌ بسمایە كەوتنەخوارەوە.
ئاماژەی‌ بەوەشكردووە، مووشەكەكان لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی‌ كارگەی‌ خشتی‌ نەهرەوان ئاڕاستەی‌ سەربازگەكە كراون، تاوەكو ئێستاش زیانەكانی ئەو هێرشە ئاشكرا نەكراون. هێرشەكەش درێژكراوەی ئەو هێرشانەیە كە لە چەند هەفتەی رابردوو كراوەتە سەر هێزەكانی هاوپەیمانان و دیارترینیان هێرشكردنە سەر سەربازگەی تاجی بوو كە بووە هۆی كوژرانی دوو سەربازی ئەمەریكی و بەریتانییەك.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو