هاوسەرۆكانی یەكێتیی هاوكاری نەخۆشخانە 70 قەرەوێڵەییەكەی كەلار دەكەن

  2020-03-17 16:56      195 جار بینراوە        کۆمێنت
ھاوسەرۆكان، لەرووی دابینكردنی ئامێری پزیشكیەوە ھاوكاری نەخۆشخانە 70 قەرەوێڵەییەكەی كەلار دەكەن

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەنۆێنەرایەتی هاوسەرۆكانی یەكێتیی  پڕۆژەی خۆبەخشی دروستكردنی نەخۆشخانەی 70 قەرەوێڵەی لەكەلار بەسەر دەكەنەوە.
پۆلا سیروان تاڵەبانی بەرپرسی مەڵبەندی گەرمیانی  یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندوە:" لەسەر راسپاردەی ھاوسەرۆكانی یەكێتی و لەگەل ئیدارەی گەرمیان ھاتووین پشتیوانی خۆمان بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە ٧٠ قەرەوێلەكەی كەلار دەرببرین". 
وتیشی:" بۆ ئەمەبەستەش ھەردوو ھاوسەرۆكان لاھور شێخ جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی پێیان راگەیاندووین لەرووی دابینكردنی ئامێری پزیشكیەوە ھاوكاری خێرخوازان و بازرگانانی شاری كەلار دەكەین كەبەو ئەركەپیرۆزە ھەڵساون ".
سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیانیش جەختی كردووە وەكو حكومەت ھەموو پشتیوانیەكمان بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە كە دەڕبریووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو