بڕیاری داخستنی ئاسمانی‌ عیراق جێبه‌جێ كرا

  2020-03-17 18:14      139 جار بینراوە        کۆمێنت
لە پێناو رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سیشه‌ممه‌ 17ی‌ ئادار،  بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵات بەڕووی گەشتەكانی ناوخۆ و دەرەوەدا جێبەجێ دەكرێت و بڕیارەكە تا 24ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی گواستنەوە روونیكرده‌وه‌، ئەم هەنگاوە لە پێناو رێگریكردنە لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەكردنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق.
باسى لةوةشكردووة:، "ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە بڕیارەكانی لیژنەی دیوانیی تایبەت بە بەرەوپێشچوونەكانی دۆخی تەندروستی و رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق".
لە بەیاننامەكەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، "وەزارەت بۆ هاووڵاتیان جەخت لەسەر پابەندبوونی خۆی بە رێنمایی و بڕیارەكانی لیژنەی ناوبراو و راسپاردەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەكاتەوە، وەزارەت پابەندە بە چڕكردنەوەی رێكارەكانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزی و رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی پەتاكە لە عێراق و پارێزگاریكردن لە سەلامەتی هاووڵاتیان لە مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو