یەكێتی پێشوازی لەڕاسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق دەكات

  2020-03-17 19:26      113 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەراسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەكات و گفتوگۆ لەگەڵ هێزە كوردستانی و نیشمانییەكانی تر دەكات بۆ یەكخستنی هەڵوێست.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاند یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لەراسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دەكات وەك ئیستیحاقاقێكی دەستووری.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لەگەڵ هێزە كوردستانی و نیشمانییەكانی تر گفتوگۆ دەكات بۆ یەكخستنی هەڵوێست، وە تەئكیدكردنەوە لە سەر پێویستی پشتیوانیكردنی چاكسازییە داواكراوەكان بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و بەجێگەیاندنی داواكارییەكانیان و زامنكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان  و گەیشتن بە هەڵبژاردنێكی دیموكراسیانە و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان كە رووبەرووی عیراق بوونەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17-3-2020 لەمەراسیمێكدا، لە كۆشكی سەرۆكایەتی، سەرۆك كۆماری عیراق، عەدنان زەرفی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت راسپارد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو