بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  2020-03-17 20:29      132 جار بینراوە        کۆمێنت

‎‎
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ رێگریكردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە كاتژمێر 6 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق چووە‌ بواری جێ بەجێكردنەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان چووە بواری جێبەجێكردنەوە
دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقییەوە لە كاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق چووە‌ بواری جێ بەجێكردنەوە.
ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و گواری‌و و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوه.
 ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لە چوارچێوەی بەرگریكردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە و تــــا ٢٠٢٠/٣/٢٤ دەخایەنێت.
بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەك

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٣/١٧

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو