لەسلێمانی 3027 كەس سەردانی كلینكی كۆرۆنایان كردووە

  2020-03-18 12:22      182 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمەبەستی ئەنجامدانی پكشنینی كۆرۆنا و خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سلێمانی و دەوروبەری لەسەر بڕیاری د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی 72 كاتژمێردا لەرێكەوتی 2-3-2020 كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا كرایەوە و لە4-3 یەكەم نەخۆش لەو كلینكە بینرا.
لەكلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا پشكنین بۆ سەرجەم هاوڵاتیان دەكرێت بەتیابەت ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێ دەكرێت و لەماوەی پانزدە رۆژی رابردوودا 3207 كەس سەردانی ئەو كلینكەیان كردووە.
ستاف و كارمەندانی كلینكی عەلی ناجی تایبەت بەكۆرۆنا بەوپەڕی هەستكردن بە لێپرسراوێتی و بێ هەستكردن بەماندوێتی رۆژانە لەكاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 12ی شەو و بەردەوام لەرۆژانی هەینی و پشووەكاندا كاردەكەن.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو