لەئێران ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا لەبەرزبوونەوەدایە

  2020-03-18 15:28      162 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 147 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 5 هەزارو 710 كەسیش چاكبوونەتەوە.
جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران عەلی ڕەزا رەئیسی ئاشكرایكرد لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 147 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران گەیشتۆتە هەزار و 135 كەس و 5 هەزارو 710 كەسیش چاكبوونەتەوە.
رەئیسی راشیگەیاند كە ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی گەیشتۆتە 17 هەزار و 361 كەس. 
لەلایەكی دیكەوە میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە 1192 كەسی دیكە لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو