سەرۆكایەتی یەكێتی پیرۆزبایی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان دەكات

  2020-03-18 17:48      100 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی لەیادی41  ساڵەی  دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت پێویستە بە شكۆوە یادی دامەزراندنی ئەم رادیۆیە بكرێتەوە.

دەقی پیرۆزباییەکە:

بۆ بەڕێزان؛ ستافی بەڕێوبەری رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان
بابەت: پەیامی پیرۆزبایی
یادی41  ساڵەی  دامەزراندنی رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان، ئەو ئێزگەیەی پەیامی راپەڕینی سەركەوتنی بەگوێی خەڵكی كوردستان گەیاند، لە تەواوی سەرجەم كارمەندان و میدیاكارانتان پیرۆز دەكەم هیواخوازم سەركەوتووتربن.
لە ماوەی 41 ساڵ تەمەنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستاندا توانراوە بەگوێرەی قۆناغە جیاوازەكان، خاوەنی رۆڵی كاریگەری جیاوازبن و پشتیوانێكی گەورەی سەركەوتنی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بوون لە رابردوودا، بۆیە هەمیشە پێویستە بە شكۆوە یادی دامەزراندنی ئەم رادیۆیە بكرێتەوە.
تاكە ئیزگەی كوردی لە سەردەمی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجە و شۆڕشی كورد و یەكێتی نیشتیمانی كە توانی رۆڵێكی بەرچاو و كاریگەری هەبێت لەوكاتەدا ئێزگەكەی ئێوە بوو كەتوانی، دواتر سەركەوتنەكانی گەلی كورد و شۆڕشگێرەكانی سات بەسات بگەیەنێت بەخەڵكی و هاوكار و پشتیوانێكی بەهێز بێت بۆ بەرهەمێنانی حكومەت و پەرلەمانی كوردستان.
گەرچی ئێزگەكەتان لە مێژووی سەركەوتنە رۆشنبیری و كلتوری و كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی گەلی كورد و خاوەنی رۆڵێكی بەرچاوە، دڵنیاشین لەوەی لە داهاتوودا رادیۆی دەنگی كەلی كوردستان بە هەمانشێوە دەمێنێتەوە  هیوای سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین. 
بەوهیوایەین سەرلەنوێ بتوانن هەمیشە بە پێشكەوتن و تۆماركردنی سەروەری زیاتر بمێننەوە لە مێژووی میدیای كوردی لە هەرێمی كوردستاندا، بۆیە جارێكیتر پێتان دەڵێم ساڵیادی دامەزراندنتان پیرۆز بێت.

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
١٨-٣-٢٠٢٠  
سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو