دوایین ئامار لەبارەی ژمارەی ئەو وڵاتانەی تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-03-18 19:03      111 جار بینراوە        کۆمێنت

ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا 200 هەزار كەسی تێپەڕاندو ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە 8 هەزار كەس.
بەپێی دوایین ئامار كە زانكۆی جۆنز هۆبكنزی ئەمریكی بڵاویكردۆتەوە، ژمارەی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا گەیشتۆتە 201 هەزارو 643 كەس و 8 هەزارو 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوەو 82 هەزارو 30 كەسیش چاكبوونەتەوە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە كە چین لەپلەی یەكەمی ئەو وڵاتانەیە كە زۆرترین تووشبو و گیان لەدەستدانی لێ تۆماركراوە كە 81102 كەس تووشبوەو 3241 كەسیش گیانی لەدەستداوە، ئیتاڵیا 2503 گیانیان لەدەستداوەو 31506 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون، لەئێران 988 كەس گیانیان لەدەستداوەو 16169 كەس تووشبووە، ئیسپانیا 558 كەس گیانی لەدەستداوەو 13716 كەس تووشبووە، ئەڵمانیا 26 كەس گیانی لەدەستداوەو 9877 كەس تووشبووەدوای ئەوانیش هەریەك لەكۆریای باشوورو فەرەنساو ئەمریكاو سویسڕاو بریتانیا دێن.
لەوڵاتانی عەرەبیش قەتەر لەسەروی لیستی تۆماركردنی زۆرترین تووشبوانە كە 442 كەسە، بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدانی لێ تۆمار نەكراوە، دوای ئەویش بەحرەین و میسرو سعودیەو عێراق و كوێت و لوبنان و ئیمارات دێت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو