‌وەستا رەسوڵ: لە چەند ساترێکی پێشەوەی سەنگەرەکان کشاوینەتەوە هاتووینەتە ساترەکانی دواتر

  2017-10-13 12:22      2032 جار بینراوە        کۆمێنت

وه‌ستا ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نوێترین زانیاری له‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانیان به‌رانبه‌ر دووژمن وه‌ستاون.
وەستا رەسوڵ، رايگەیاند: "لە چەند ساترێکی پێشەوەی سەنگەرەکان كه‌ زانیومانه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕ ببێت پێشمه‌رگه‌ تووشی زیان ده‌بێت  کشاوینەتەوەو هاتووینەتە ساترەکانی دواتر كه‌ دیواری به‌ردین و قایمترن بۆ پێشمه‌رگه‌".
فەرماندەی میحوەری باشووری کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە لەبارەی هۆکاری کشانەوەی ئەو هێزانەی پێشمەرگە وتی:" کشانەوەمان بەهۆی شەڕ نەبووە، بەڵکو وەک تاکتیکێکی سەربازی هاتووینەتە ساترەکانی دواوە، چونکە قایمترن و باشتر دروستکراون".
راشیگه‌یاند: "تا ئێستا دۆخی كه‌ركوك وه‌ك خۆیه‌تی و هێزه‌كانمان به‌رانبه‌ر به‌ هێزی دوژمن وه‌ستاون". 

 


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو