شێخ جەعفەر: دژی شەڕین و ناشهێڵین هیچ داگیركەرێك پێبخاتە سەر خاكمان

  2017-10-13 13:35      1130 جار بینراوە        کۆمێنت

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌نیازی په‌لاماردانی كه‌ركوك بوون و ده‌شڵێت: "شه‌وی رابردوو هێزه‌ عیراقییه‌كان به‌نیازی په‌لاماردانی كه‌ركوك بوون".
جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی هێزەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو شوێنەی کە هێزەکانی پێشمەرگە کشاوەتەوە خەتی تەماس بووەو سەنگەر نەبووەو شوێنەکانیش کوردستان نین".
وتیشی: "شەوی رابردوو هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی کۆبوونەتەوەو نامەیان بۆ وەستا رەسوڵیش ناردووە کە سەنگەرەکان چۆڵبکەن، هەرچەندە پەیوەندی بە سەرکردەکانی عیراقەوە کراوە، بەڵام ئەوان هەر سوربوون لەسەر ئەوەی ئەو شوێنانە کۆنترۆڵبکەن".
فەرماندەی هێزەکانی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرایکرد "لەدوای تەواوبوونی ئۆپراسیۆنی حەویجە حەشدی شەعبی و هێزە عيراقییەکان بەرنامەیان هەبووە لە خانەقینەوە تا کەرکوک بگرن و وەک چۆن ناوچە سونییەکانی گرتووە، ئاواش دەستبگرن بەسەر ئەو ناوچانەدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هێزەکانی پێشمەرگە لە دەوروبەری کەرکوک سەنگەرەکانیان توندکردووەتەوە بۆ پاراستنی کەرکوک، هەرچەندە ئێمە خۆمان بەدوور دەگرین لەشەڕ، بەڵام ئەو ناوچانە لە ئەگەری هێرشکردندا دەپارێزین".
هاوکات وەستا رەسوڵ، فەرماندەی‌ میحوەری‌ باشوری‌ کەرکوکی‌ پێشمەرگە رایگەیاند "پێشتر دیواری بەردینمان درووستکردووە لە دەوروبەری کەرکوک و ئێستا هێزەکانمان لەوێن، کە ئاسان نییە شکاندن و بڕینی ئەو دیوارانە لەلایەن دوژمنەوەو ئەوانەشی دەڵێن پێشمەرگە سەنگەری چۆڵکردووە دوژمنی ئەم میللەتەن".
وتیشی: " تا ئێستا هیچ رێگا چارەیەک بۆ ئەم دۆخە لەبەردەستدا نییەو ئێمە شوێنەکانی خۆمان دەپارێزین، هەرکات هێرشیش بکرێتە سەرمان وەڵام دەدەینەوە".

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو