عەبادی سەرکەوتنی پرۆسەی ھەڵبژاردنی راگەیاند

  2018-05-14 17:52      154 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق

ئەمڕۆ دووشەممە، حەیدەر عەبادی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی راگەیاند و پیرۆزباییشی لە كوتلە براوەكان كرد، داواشی لە لایەنەكان كرد رێز لە ئەنجامەكەی بگرن.

 لە پەیامێكدا بەبۆنەی كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، پیرۆزبایی لەو كوتلەو لیستانە كرد، كە بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو كورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانیان مسۆگەر كردووە، راشیگەیاند:" پرۆسەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە بەڕێوەچوو، پێویستە لەسەر سەرجەم لیست و قەوارەكانیش، رێز لە ئەنجامەكەی بگرن و پابەند بن بە رێنماییەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی داهاتووی عیراق، لەسەر بنەمای پشكێنە نەبێت، ئەو لایەنانەشی كە بەشداری لە كابینەی داهاتوو دەكەن، نابێ ملكەچی ئەجێندای دەرەكی بێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو