ئارێز عەبدوڵڵا: ئەركی یەكێتی رێكخستنەوەی رێزەكانی حزبە سیاسییەكانە

  2018-05-15 10:47      268 جار بینراوە        کۆمێنت
ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

ئارێز عەبدوڵڵا رایگەیاند دوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، ئەركی یەكێتی جێبەجێكردنی مادەی 140 و لەهەرێمیش كاركردنە بۆ رێكخستنەوەی ریزەكانی حزبە سیاسییەكان.
لەلێدوانێكیدا ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رايگەیاند: یەكێتی لەدوای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدەستیهێناوە، ئەركێكی گەورەی لەپێشەو دەبێت شان بداتە بەری، لەوانەش كاركردنە بۆ جێبەجێكردنی دەستور و رێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجێكردنی مادەی 140 و جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەی لەهەڵمەتی بانگەشەدا دراون.
وتیشی: لەئەركەكانی یەكێتیش لەهەرێم كاركردنە بۆ رێكخستنەوەی رێزەكانی حزبە سیاسییەكان و كاركردنە بۆ لێكتێگەیشتن و دانوستانی نێوان حزبەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو