لەسەر ئاستی باڵا، سبەی هەردوو كۆریا كۆدەبنەوە

  2018-05-15 13:11      153 جار بینراوە        کۆمێنت
ساتی بەیەكگەیشتنی سەرۆكی هەردوو وڵاتانی كۆریای باكوور و باشوور، لەمانگی رابردوودا

كۆریای باشوور رەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشنیارەكەی كۆریای باكور، بۆ كۆبوونەوەی لوتكە كە بڕیارە رۆژی چوارشەممە لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەڕێوە بچێت.
پیۆنگ یانگ داوای لەكۆریای باشوور كردوە كە رۆژی چوارشەمە 16ی ئەم مانگە لەبارەی جێبەجێكردنی خاڵەكانی كۆبوونەوە مێژوویەكەی نێوان هەردوو سەرۆك كە لەمانگی رابردوودا بەڕێوەچوو، كۆببنەوە.
لەبەرامبەردا ئەمڕۆ سێشەممە كۆریای باشوور رەزامەندی دەربڕیوەو بڕیارە سبەی چوارشەممە لەسەر ئاستی باڵا لەبانمۆنجۆم لەناوچەی سنووری نێوان هەردوو وڵات كۆببنەوە.
ئەم داوایەی كۆریای باكور لەكاتێكدایە كە مانگی رابردوو هەردوو وڵات لەسەر ئاستی باڵا كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداو لەلایەن زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە پێشوازی لەو كۆبوونەوەیەو كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەلایەن كۆریای باكورەوە كراو بەهەنگاوێكی ئەرێنیان ناوبرد.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو