قوباد تاڵەبانی: یەكێتیی مامۆستایان لەخەباتی چەكداری و سیاسیی گەلەكەماندا رۆڵی بەرچاویان ھەبووە

  2018-05-15 13:43      170 جار بینراوە        کۆمێنت
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا دەكات و رایدەگەیەنێت یەكێتیی مامۆستایان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی چەكداری و سیاسیی گەلەكەمان دژ بە ستەم و بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواكانمان، رۆڵی بەرچاویان ھەبووە و قوربانییەكی زۆریشیان لەو پێناوە داوە.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی:
بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان.
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و ھیوای پێشكەوتن و گەشەكردنی زیاترتان بۆ دەخوازم و وەك ھەمیشە ببنە دەنگی دلێری مامۆستایان لە پێناو مافە ڕەواكانیان.
شاراوە نییە، یەكێتیی مامۆستایان لە قۆناغە جیاجیاكانی خەباتی چەكداری و سیاسیی گەلەكەمان دژ بە ستەم و بۆ بەدەستھێنانی مافە رەواكانمان، رۆڵی بەرچاویان ھەبووە و قوربانییەكی زۆریشیان لەو پێناوە داوە، ھەروەك چۆنیش مامۆستا پایەیەكی گرنگە لە كۆمەڵگادا بۆ پێگەیاندنی نەوە نوێكان و بەرەوپێش بردنی لەھەموو رووەكانەوە، وەك رێكخراوێكی پیشەییش، یەكێتیی مامۆستایان ھەوڵی زۆری داوە لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە پیشەییەكانی مامۆستایان لە رووی پەروەردە و فێركردنەوە، كە ئەمەش جێی تەقدیرێكی زۆر و ڕێزگرتنە.
ھەربەم بۆنە پیرۆزەشەوە، دەمەوێت ئاماژەیەك بەوە بدەم، كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، مامۆستایانی ھەرێمی كوردستان و مووچەخۆران بە گشتی، دووچاری نەھامەتی بوونەوە بەھۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە ڕووی تێكردین، بۆیە سوپاسی خۆڕاگرییان دەكەم و دڵنیایان دەكەمەوە كە كێشەی مووچە چارسەر دەبێت.
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و ھیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم..
 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆك وەزیران

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو