حاكم قادر؛ بۆ باشتركردنی گوزەرانی خەڵك، بەڵێنی هاوكاری بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی دووپاتكردەوە

  2018-05-15 18:13      197 جار بینراوە        کۆمێنت
حاكم قادر حەمە جان پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵای ژووری بازرگانی سلێمانی

سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ حاكم قادر حەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری هەردوو مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی و چەمچەماڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەبارەگای مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی، پێشوازی كرد لەوەفدێكی باڵای ژووری بازرگانی سلێمانی، لەدیدارێكدا وەفدی میوان كەپێكهاتبون لە سەرۆك و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی شاری سلێمانی، كارو چالاكییە بازرگانی و پیشەسازییەكانی  بازرگانان و بوژاندنەوەی سەرمایەگوزاری و برەودان بەكەرتی وەبەرهێنانیان خستەڕوو .
لەبەرامبەردا حاكم قادر ستایشی كارو چالاكییەكانی ژووری بازرگانی بەشێوەیەكی گشتی كردو بۆ زیاتر گەشەدان بەكارو چالاكییەكانیان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بوژاندنەوەی بازاڕو باشتركردنی بارو گوزەرانی خەڵك و دۆزینەوەی هەلی كار بەتایبەت لەشاری سلێمانیدا بەڵێنی هاوكاری تەواوی بۆ دووپاتكردنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو