دوای ئەمریكا وڵاتێكی دیكەش باڵیۆزخانه‌ی لەقودس كرده‌وه‌

  2018-05-16 13:02      295 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 16-5-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ گواتیمالا وه‌ك دووه‌م وڵات لەجیهان باڵیۆزخانه‌ی خۆی لەشاری قودس كرده‌وه‌.
به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی گواتیمالا بەكردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كگه‌ی لەقودس بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی گواتیمالا مامه‌ڵه‌ كردنه‌ له‌گه‌ڵ راستییه‌كان و پێشوازی لێده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش ده‌رگا بۆ ده‌وڵه‌تانی دیكە ده‌كاته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانه‌كانیان لەقودس.
له‌دوای ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، گواتیمالا دووه‌م ده‌وڵه‌ته‌ لەجیهان كه‌ باڵیۆزخانه‌ی خۆی له‌ قودس ده‌كاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو