ئیسرائیل بۆ كونسوڵی توركیا: بەزووترین كات ئیسرائیل چۆڵ بكە

  2018-05-16 15:57      290 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای ئه‌وه‌ی توركیا باڵوێزی ئیسرائیلی لەوڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، لەكاردانەوەی ئەوەشدا ئیسرائیلیش كۆنسوڵی توركیای له‌شاری قودس ده‌ركرد.
حكومه‌تی ئیسرائیل داوای لەكۆنسوڵی توركیا له‌شاری قودس كردووه‌ كه‌ بەزووترین كات خاكی ئه‌و وڵاته‌ چۆڵ بكات.
له‌دوای شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان فه‌له‌ستنییه‌كان و ئیسرائیل له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا توركیا باڵوێزی ئیسرائیلی لەخاكه‌كه‌ی ده‌ركردو ئیسرائیلیش به‌هه‌مان شێوه‌ كۆنسوڵی توركیای لەوڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد.
 په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا لەساڵی 2010 وه‌ پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ئیسرائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر كه‌شتییه‌كی توركی ئاڵۆزبووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو