كۆمسیۆن داوای پاراستنی گیانی سەعید كاكەیی دەكات

  2018-05-16 17:26      225 جار بینراوە        کۆمێنت

لایەنێكی سیاسی كە لەهەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراقدا زیانیكردووە هەڕەشەی كوشتن لەئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و خێزانەكەی دەكات.
ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: دكتۆر سەعید كاكەیی كە یەكێكە لەئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لەلایەن لایەنێكی سیاسیەوە هەڕەشەی كوشتن لەخۆی و خێزانەكەی كراوە، دەشڵێت: لایەنێكی سیاسی كە زەرەرمەندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە جگە لەهەڕەشەی كوشتن ناچاریشیان كردووە كە دەست لەكاربكێشێتەوە، یان لەڕاگەیاندنەكانەوە لەبەرژەوەندی لایەنەكەوە لێدوان بدات.
لەكۆتایی بەیاننامەكەیدا ئەنجومەنی كۆمسیاران بەرپرسیارێتی ژیانی ئەندامەكەیان و خێزانی كاكەیی دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسیەی هەڕەشەی لێكردوەو داوای پاراستنی گیانی ئەندامەكەشیان دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو