بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە كاتی دەوام كەمكرایەوە

  2018-05-17 10:52      111 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی رەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنێت: بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەوام كەمدەكرێتەوە.
دەقی راگەیەنراوەكە....
بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لەخانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك.
بەم بۆنەیەوەش رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەمدەكرێتەوە، واتە لە كاتژمێر هەشتی بەیانی تا كاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ دەبێت.
سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان
2018/5/16

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو