گوگڵ 3 تایبەتمەندی گرنگی تایبەت مانگی رەمەزان راگەیاند

  2018-05-17 11:33      246 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمپانیای گۆگڵ لەكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كە به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ سازی كردبوو 3 تایبه‌تمه‌ندی گرنگی كۆمپانیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد كەخۆی لە‌خوارزمیه‌ی گه‌ڕان و ئه‌پڵیكه‌یشنی پێنووس و قیبله‌دا خۆی.
تایبه‌تمه‌ندی یه‌كه‌م كه‌ كۆمپانیای گۆگڵ پێشكه‌شی  به‌كارهێنه‌رانی كۆمپانیایكه‌ی كردووه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خوارزمیه‌ی گه‌ران، واته‌ كۆ كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان كه‌ تایبه‌تن بەمانگی ره‌مه‌زان.
ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك وشه‌ بونوسیت  كه‌ تایبه‌ت بێت بەڕه‌مه‌زان، ئه‌وا لەگه‌ڕاندا سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی تایبه‌ت بەڕه‌مه‌زانت پیشكه‌شده‌كات.
تایبه‌تمه‌ندی دووه‌م بریتییه‌ له‌ ئه‌پڵیكه‌یشتنی ( پێنووس)، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ لەسایته‌كه‌دا بوونی هه‌یه‌ كه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن به‌هۆیه‌وه‌ كارتی پیرۆزبایی دروستبكه‌ن  به‌و پێنووسه‌ له‌سه‌ری بنووسن و نه‌خشی بكه‌ن و پاشان وه‌ك نامه‌ بۆ هاوڕێكانی بنێرن.
بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ گۆگڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بەناوبانگ لەبواری جوان نووسیندا هامه‌هه‌نگی كردووه‌، وه‌ك هونه‌رمه‌ند (إل سید) كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووەو شێوازه‌ نووسینه‌كانی عه‌ره‌بی ئاوێزانی هونه‌ری گرافیتی كردووه‌، هاوكات هه‌ریه‌كه‌ لەهونه‌رمه‌ندان ( وسام شوكت و سوره‌یا سه‌ید) ی پاكستانی هاوكاری گۆگڵیان كردووه‌.

تایبه‌تمه‌ندی سێیه‌م  و دوایین تایبه‌تمه‌ندی بریتییه‌ لەده‌ستنیشانكردنی ( قیبله‌) به‌هۆی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ مسوڵمانان گه‌ر په‌یوه‌ست بن بەئینته‌رنێته‌وه‌ یان نه‌بن، ده‌توانن ئاراسته‌ی قیبله‌ بدۆزنه‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو