لەمانگی رەمەزاندا كەشوهەوای هەرێم بەمشێوەیە دەبێت

  2018-05-17 15:02      368 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: تا كۆتایی مانگی رەمەزان هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەریی بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵە پەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوور دەبێت و پلەكانی گەرما بەنزمیی دەمێنێتەوەو هەوا فێنك دەبێت و نمە بارانیش دەبارێت. 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەرێمی كوردستان لەماوەی نێوان نیوەی مانگی ئایار تاكو نیوەی مانگی حوزەیران لەژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست دەبێت، هەروەها لەژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور دەبێت و خاسیەتییەكانی بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست ئاسمان مەیلی شینی زیاتر دەبێت، سەرچاوەی دابینكردنی هەوای فێنك و شێدارن بەدەگمەن بارانبارینی دەبێت.
روونیشیكردەوە، خاسییەتەكانی هاتنی نزمە پاڵەپستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوور لەم ماوەیەدا كە كار دەكەنە سەر هەرێم، پلەكانی گەرما تاڕادەیەك بەرزە، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ، ئەویش بەگوێرەی هێزی كاریگەرییەكەی دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و زیادبوونی خێرای با هەندێجار. 
ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەماوەی مانگی رەمەزاندا پلەی گەرما بەگوێرەی ناوچەكان، ناوچە شاخاویەكان لە 25 پلەوە دەستپێدەكات تاكو نزیك دەبێتەوە لە 35 پلە لەنیوەی مانگی حوزەیران، ناوچە نیمچە شاخاوییەكان لە 27 پلەوە دەستپێدەكات تا نزیكدەبێتەوە لە 37 پلەو نیوەی مانگی حوزەیران، دەشڵێت: ناوچە دەشتاییەكان لە 29 پلەوە دەستپێدەكات تاكو نزیكدەبێتەوە لە 39 پلەو لەنیوەی مانگی حوزەیران، ناوچەكانی باشووری هەرێم پلەكانی گەرمای لە 30 پلەوە دەستپێدەكات تا 40 پلەو هەندێ رۆژ بەرزتریش دەبێتەوە بۆ سەرووی 40 پلەی سەدی. 
كەشناسی ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای كۆتاییهاتنی مانگی ڕەمەزان هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی و لێرەدا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوەو وەرزی گەرمای هاوین بەتەواوی دەستپێدەكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو