حاكم قادر: هیوادارم رەمەزان ببێتە مانگی یەكڕیزیی بۆ سەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان

  2018-05-17 16:51      170 جار بینراوە        کۆمێنت
حاكم قادر پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لەموسڵمانان دەكات

بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز, مانگی جگە لەڕۆژوگرتن، مانگی ئاشتی و پێكەوەژیان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان بەگشتیی دەكەم، هیواخوازم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و فراوانكردنی بازنەی دیموكراسی و هێنانەدی كەشێكی لەبارو سەقامگیر بۆ قۆناغی دوای پرۆسەی هەڵبژاردن و پتەوكردنی یەكڕیزیی بۆسەرخستنی دۆزی رەوای گەلەكەمان.
هەروەك ئومێدەوارم لەپێناو فەراهەمكردنی یەك گوتاریی و یەكهەڵوێستی بۆ بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان لەچوارچێوەی پرۆسەی سیاسی لەعیراقدا پێكەوە یەك دەست بۆ یەك مەبەست هەوڵەكانمان یەكخەین .                                                                             
                                                        
شادو سەربەرزو سەركەوتووبن... 

 حاكم قادرحەمەجان                    
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی          
مەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
رەمەزانی 2018 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو