یارییەكانی ئەمشەوی خولەكانی ئەوروپا

  2017-10-14 14:08      123 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای هەفتەیەك لەوەستانی بەهۆی پاڵاوتنەكانی وڵاتان بۆ جامی جیهانی 2018ی روسیا، ئەمشەو 14/10/2017، خولەكانی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوەو چەند یارییەكی بەهێز لەنێوان یانەكانی ئەوروپا ئەنجامبدەدرێت.
یارییەكان بەكاتی هەرێمی كوردستان
خولی ئینگلیزی...

 كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لەیارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی لیفەرپوڵ و مانچستەر یونایتد یاری لوتكە دەكەن.
كاتژمێر 5ی ئێوارە چەند یارییەك ئەنجامدەدرێت ئەوانیش: مانچستەر سیتی × ستۆك سیتی، تۆتنهام × پۆرتسمۆس، كریستاڵا پاڵاس × چێڵسی، بَیرنلی × وێستهام یونایتد، سوانزی سیتی × هێدێرسفێڵدو لەدوا یارییش كاتژمێر 7:30ی شەو هەردوو یانەی واتفۆردو ئەرسیناڵ بەیەكدەگەن.
خولی ئیسپانی...

 لەیەكەم یاریدا كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ بلباو بەرامبەر سیڤیلیە یاریدەكات و كاتژمێر 5:15ی ئێوارەش ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی خیتافی و كاتژمێر 7:30 خولەكی شەویش دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس دەبێتە میوانی ریاڵ سۆسیداد، دوا یاری ئەمشەویش لەنێوان بەرشەلۆنەو ئەتلەتیكۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.
خولی ئیتالی...

 ئەمشەو لەخولی ئیتالی تەنها 2 یاری ئەنجامدەدرێت:
لەیەكەم یاریدا كاتژمێر 7ی شەو یۆڤانتۆس و لازیۆ بەیەكدەگەن و دووەم یاریش لەنێوان رۆماو ناپۆلی كاتژمێر 9:45ی شەو ئەنجامدەدرێت.
خولی ئەڵمانی... كاتژمێر 4:30ی پاشنیوەڕۆ
هێرتا بەرلین و شاڵگە 04
بایرن میونخ و فرایبۆرگ
هانۆڤەر 96 و ئینتراخت فرانكفۆرت
ماینز 05 و هامبۆرگ
هۆفنهایم و ئۆگسبۆرگ
دوا یاریش كاتژمێر 7:30ی شەو لەنێوان بروسیا دۆرتمۆند و لایبزیرگ دەبێت.
خولی فەرەنسی...

 یاری یەكەم كاتژمێر 6ی ئێوارە بەیاری نێوان پاریس سان جێرمان و دیگۆن دەستپێدەكات.
دواترو لەكاتژمێر 9ی شەو 5 یاری دیكەی خولی فەرەنسی بەڕێوەدەچێت بەمشێوەیە...
گانگۆن بەرامبەر رین
سانت ئیتیان بەرامبەر میتز
تۆلۆز بەرامبەر ئامیان یاری دەكات
كان دەبێتە میوان ئانجیە
دوایاریش لەنێوان لیل و تروا دەبێت

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو