لەهەر سەعاتێكدا سێ ئێرانی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدەن

  2020-03-19 12:58      111 جار بینراوە        کۆمێنت

عەلی ڕەزا ڕەئیسی یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر لە ماوەی 15 ڕۆژدا كۆرۆنا كۆنترۆڵ نەكرێت، ئێران گەورەترین زیانی بەردەكەوێت.
یاریدەدەری وەزیری تەندروستی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەدا ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەوا جەنگی وڵاتەكەی دژی ئەو ڤایرۆسە بۆ ماوەی 2 مانگی تر درێژە دەخایەنێت، ئەمەش زیانێكی زۆر گەورەی گیانیی و ماددی بە ئێران دەگەیەنێت.
هاوكات "ئیرج حەریرجی" كە یاریدەدەرێكی تری وەزیری تەندروستی ئێرانە ڕایگەیاندووە، لەهەر سەعاتێكدا سێ هاوڵاتی ئێرانی بەهۆی كۆرۆناوە گیان لە دەستدەدەن و 43 كەسیش لە وڵاتەكەدا تووشی ڤایرۆسەكە دەبن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو