عومەر فەتاح یادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان پیرۆزدەكات

  2020-03-19 14:40      96 جار بینراوە        کۆمێنت

عومەر فەتاح،  بەبۆنەی یادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ستاف و گوێگرانی ئێزگە و تێكۆشەرانی یەكێتی دەكات.
 ئەمە دەقەكەیەتی....
لەیادی 41 ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، دەنگی پێشمەرگە و شۆڕشی نوێ و هەموو ئازادیخوازانی گەلەكەمان، جوانترین پیرۆزبایی لە ستاف و گوێگرانی ئێزگە و هەموو تێكۆشەرانی یەكێتی دەكەم. 
ئەم یادە ماییەی شانازییە بۆ هەموو دڵسۆزانی یەكێتی و پێشمەرگە و تێكۆشەرەكانی یەكێتی و گەلەكەمان. لە كاتێكدا گەلەكەمان لەدژوارترین قۆناغی خەباتدا بوو، ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان، ئومێدی لەناخی خەڵكدا دەبوژاندەوە و بەدەنگی زوڵاڵی باوەڕی پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكۆشەرە جوامێرەكانی ڕێكخستنیشی پتەوتر دەكرد بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان و ڕزگاربوون لەستەم و ژێردەستەیی. 
لەم یادەدا، سڵاوی ئەمەك و وەفا  دەنێرم بۆ هەموو ئەو تێكۆشەرانەی ڕۆژانێك لەم ئێزگەیەدا خەباتیان كردووە. 
جارێكی تر پیرۆزە و هەمیشە سەرفرازبن. 
دڵسۆزتان
عومەر فەتاح
2020-3-18

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو