بۆیه‌كه‌مجار، له‌شاری‌ وهان-ی‌ چین هیچ حاڵه‌تێكی‌ كۆرۆنا تۆمارنه‌كرا

  2020-03-19 15:16      116 جار بینراوە        کۆمێنت
هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وهان تۆمارنەکراوە

بۆ یەکەم جار، له‌شاری وهانی چین راگه‌یه‌ندرا كه‌ هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەو شارە تۆمار نەکراوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ی‌ ئادار، دەسەڵاتدارانی شاری وهانی چین رایانگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوو شاری وهان هیچ حاڵەتێکی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای‌ تێدا تۆمارنه‌كراوه‌.
ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مجاره‌، له‌دوای‌ په‌یدابوون‌و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، له‌ رۆژانی‌ كۆتایی‌ ساڵی‌ رابردوودا، له‌و شاره‌ هیچ تووشبوویه‌كی‌ نوێ‌ تۆمارنه‌كرێت.
هاوكات، لیژنەی تەندروستیی چین ئاشكرایكرد كه‌ ژمارەی تووشبووان لەسەرتاسەری چین تائێستا گەیشتووەتە 80928 تووشبوو، ژمارەی ئەوانەشی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە تا دوێنێ چوارشەممە مردوون گەیشتە 3245 کەس.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو