زیدان ماڵئاوایی لەڕیاڵ مەدرید كرد

  2018-05-31 21:43      138 جار بینراوە        کۆمێنت

زینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی و راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31-5-2018 بەڕه‌سمی ماڵئاوایی لەریاڵ مه‌درید كرد.
لەباره‌گای سه‌ره‌كیی یانه‌ی ریال مه‌دریدو بەئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مەدری، زینه‌دین زیدان رایگه‌یاند: چیدی راهێنه‌ری ریال مه‌درید نییەو وازی لەئه‌ركه‌كه‌ی هێناوه‌.
زینه‌دین زیدان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ده‌مه‌وێت به‌هه‌موولایه‌كی  رابگەیەنم واز لەڕاهێنه‌رایه‌تی ریاڵ مه‌درید ده‌هێنم و  وه‌رزی داهاتووشم بۆ پشوو داناوه‌و نابمه‌ راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌ك، وتیشی:  هه‌ستم كرد كاتی ئه‌وه‌هاتووە واز له‌ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بهێنم، هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم بڕیاره‌كه‌ بۆ هه‌مووان قورسه‌، به‌ڵام بڕیارێكی دروسته‌، پێش وازهێنانم سه‌ره‌تا به‌ رامۆسم وه‌ك كاپتنی یانه‌كه‌ راگه‌یاندو دواتر بەنامه‌ هه‌موو یاریزانه‌كانم ئاگاداركرده‌وه‌.
راشیگەیاند: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ یانه‌كه‌ بەشێوازێكی نوێ له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی به‌رده‌وام بێت، ریاڵ مه‌درید هه‌موو شتێكی پێبه‌خشیم و هانده‌ره‌كانیشی خۆشه‌ویستترین هانده‌رن لام.
زیدان لەماوه‌ی كاری راهێنه‌ری توانی سێجار ریاڵ مه‌درید بكاته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپاو نازناوی جامی جیهانی یانه‌كانیش له‌گه‌ڵ میره‌نگی ده‌سته‌به‌ر بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو