لەئەڵمانیاش ئەگەری قەدەغەكردنی هاتوچۆ هەیە

  2020-03-20 10:48      106 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسییەكانی  ئەڵمانیا دوێنێ19ی ئاداری2020ئاشكرایانكرد، ئەنگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئەڵمانیا یەكشەممەی داهاتوو لەگەڵ هەرێمە فیدرالیەكانی ئەڵمانیادا ڕێوشوێنەكانی ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەر ڕۆشنایی پەرەسەندنەكانی ئەو ڤایرۆسەو پرسی قەدەغەكردنی هاتووچۆ تاووتوێ دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە كە زۆرێك لەسەرۆكی حكومەتە فیدرالیەكانی ئەڵمانیا هەڕەشەی قەدەغەكردنی هاتوچۆیانكردوە.
 لەم بارەیەوە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی بادن ڤۆرتمبورگ،فینفرید كریتشمان بەڕادیۆی خوارووی ڕۆژئاوای ئەڵمانیای وت ئەمە لەسەر هاوڵاتیان وەستاوە ئەگەر پابەندنەبن بەڕێنماییەكانەوە ناچارین ڕێكاری توند بگرینەبەر ئەم لێدوانەی كریتشمان دوای ئەوە هات كەزۆرێك لەهاوڵاتیان ڕێنماییەكان لەبەرچاوناگرن.
هەر لەو ڕاپۆرتانەدا دوایین ئاماری توشبوان لەئەڵمانیا بەپشت بەستن بەداتاكانی زانكۆی"جون هوبنكز"لەئەڵمانیا  تادوای نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە گەشتۆتە 15هەزارو نۆسەدو بیست و ئەوانەی گیانیشیان لەدەستداوە ژمارەیان 44 كەسە، دوو هەفتەی داهاتوو وەك لەئاماژەكانی پەیامەكەی مێركل-دا هاتبوو دووهەفتەی سەختە بۆ ئەڵمانیا ڤایرۆسەكە لەتەشەنەسەندندایەو ڕێژەی توشبوان بەرزبۆتەوە هاوكات سوپای ئەڵمانیاش خراوەتە ئامادەباشیەوە بەئامانجی هاوكاری خەڵكی و گرتنەبەری ڕێكاری توند لەڕووبەڕوبونەوەی ئەو مەترسیانەدا. 

7500 هاوڵاتی ئەڵمانی گەڕێندرانەوە ئەڵمانیا
ئەڵمانیا هەڵمەتی گەڕاندنەوەی ئەو ئەڵمانانەی دەستپێكرد كە بۆ پشوو یان ئیشوكار ڕوویان لەوڵاتانی تر كردووە ئەم پرۆسەیەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاو لەڕێگەی فرۆكەی كرێوە دەستیپێكردووەو چوارشەممەی ڕابردوو 7500 كەس گەڕێندرانەوە ئەڵمانیاو بڕیاریشە ئەو پرۆسەیە بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 100 هەزار كەس لەوڵاتانی میسرو مەغریب و تونس و جەزائیرو كۆستاریكاو كۆماری دۆمنیكان و پیرۆ و فلپین بەردەوام بێت كە لەو وڵاتانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو داخستنی ڕێگاكانەوە گیریان خواردووە.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو