هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا لەچین تۆمار نەكراوە

  2020-03-20 11:06      63 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی چین رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هیچ تووشبوویەكی نوێی كۆرۆنا لەوڵاتەكە رانەگەیەندراوە.
دەستەی حكومی بۆ كاروباری تەندروستی لەچین ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند 3 كەس لەتووشبوان گیانیان لەدەستداوەو 730 كەسیش چاكبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە تا ئێستا 80 هەزارو 967 كەس لە 31 ناوچەی جیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 71 هەزارو 150 كەس چاكبوونەتەوەو 3 هەزارو 248 كەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا هیچ تووشبوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتەكە تۆمار نەكراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو