لەدوو وڵاتی عەرەبی پێشبینی (تەقینەوە) لەزۆربوونی تووشبوان بەكۆرۆنا دەكرێت

  2020-03-20 12:21      597 جار بینراوە        کۆمێنت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی تەقینەوە دەكەن لەزۆربوونی تووشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەردوو وڵاتی عەرەبی یەمەن و سووریا ئەویش بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ ژمارەیەكی تووشبوونیان بەڤایرۆسەكە رانەگەیاندووە.
سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ پاراستن لەچارەسەركردنی نەخۆشییە گواستراوەكان لەلێدوانێكیدا بۆ سی ئێن ئێن رایگەیاند رێكخراوەكەیان نیگەرانن لەو رەوشەی لەسووریاو یەمەن دەگوزەرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە هۆكاری تۆمار نەكردنی هیچ حاڵەتێكی تووشبوون لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو دوو وڵاتە بەهۆی ئەوەوە نییە كە ڤایرۆسەكە نەگواسترابێتەوە بۆیان، بەڵكو بەهۆی لاوازی سیستمی چاودێری تەندروستییەوەیە.
سەرۆكی تیمەكە دڵنیایی خۆشی دەرخست لەوەی كە پكشنین بۆ تووشبووان بەڤایرۆسەكە كرابێت لەسووریا، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هیچ ئامارێكیان لەبارەی تووشبوونەوە رانەگەیاندووە.
باسی لەوەشكردووە كە پێشبینی تەقینەوە لەزۆربوونی ژمارەی تووشبوان بەكۆرۆنا لەیەمەن و سووریا دەكرێت و وتیشی جگە لەم دوو وڵاتە، لیبیا-ش هیچ تووشبوێكی بەڤایرۆسەكە رانەگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو