راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزو رزگاركردنی شاری كەركوك دەكات

  2020-03-20 14:23      87 جار بینراوە        کۆمێنت

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمایی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز  هاوكات ساڵی نوێ كوردی و یادی (29) ساڵەی ڕزگاركردنی كەركوك پیرۆزبایی لەگەلی كوردستان دەكات.

دەقی پیرۆزباییەكە:

    بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز  هاوكات ساڵی نوێ كوردی (2720) و یادی (29) ساڵەی ڕزگاركردنی كەركوكی هەمیشە كوردستانی، گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەین، لەهەموو بەشەكانی كوردستان و هەر شوێنێكی  جیهاندان. 
      ئومێدەوارین، جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ، ببێتە هەوێنی پتەوكردنی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان. هیوای تەندروست باشی بۆ هەموو لایەك دەخوازین. دڵنیایین گەلەكەمان وەك هەمیشە بە ئیرادەو خۆراگری، قۆناغی خۆپارێزی لە پەتای (كۆرۆنا)یش بە پابەندبوون بە رێنمایی و ڕێوشوێنە تەندروستیەكان، وەك قۆناغە سەختەكانی تر، تێدەپەرێنێت. 
     بەهارو نەورۆز، هاوكاتی یادی (29) ساڵەی راپەرینی بەهاری 1991 شاری كەركوكی كوردستانیشە، كە تاجی سەركەوتنی راپەرینی نایەسەر حەمرینی سنوری نیشتمان. پیرۆزبایی لەدانیشتوانی خۆراگری كەركوك دەكەین، بەهەموو پێكهاتەكانیەوە،  سڵاوی ئەمەك وەفاداریش بۆ شەهیدانی راپەرینی شارەكە و كەسوكاری سەربەرزیان و پێشمەرگە و تێكۆشەرە قارەمانەكانی كەركوك دەنێرین. 
جارێكی تر نەورۆزتان پیرۆزبێت و بەهاری خۆپارێزی و رووبەروبونەوەی پەتای (كۆرۆنا)تان، بەهاری تەندروست باشی و لەشساغی بێت بۆ گەلی خۆشەویستی كوردستان. 
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمایی كوردستان
2020-3-20

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو