دەرباز كۆسرەت ڕەسول جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەكوردستانیان پیرۆز دەكات

  2020-03-20 16:02      91 جار بینراوە        کۆمێنت
‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول

‎‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول ‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ‎یەكێتی نیشتمانیی كوردستان
جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لەكوردستانیان پیرۆز دەكات.

 دەقی پیرۆزباییەكە:
‎سەری ساڵی تازەی كوردی و جەژنی نەورۆزی كوردان لەهەموو كوردستانیان و پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی كوردستان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی كوردستان پیرۆز دەكەم و هیواخوازم ساڵی تازەی كوردی، ساڵی زاڵبوون بەسەر قەیران و ئاڵنگارییەكانی بەردەم گەلەكەمان بێ.
‎بەدرێژایی مێژووی گەلەكەمان، هەمیشە بەهارو نەورۆزو هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی كوردی، مایەی خێرو خۆشی بوونەو سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ لە دەروازەی ڕاپەڕینەوە تا كەركووكی كوردستانی باشترین نموونەی ئەم سەركەوتنانەن، هیواخوازم نەورۆزی ئەمساڵمان نەورۆزی شادی و سەرفرازی و سەركەوتن بێ بەسەر كۆی كێشەكان و هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ سەرجەم كوردستانیان دەخوازم و دەستخۆشیش لەپزیشكان و تیمە تەندروستییەكان هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایش دەكەم كە لەئەركی بەردەوامدان بۆ پاراستنی كوردستان و كوردستانیان.

‎دەرباز كۆسرەت ڕەسول
‎ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
‎یەكێتی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو