بافڵ تاڵەبانی: نەورۆز بۆ گەلی كورد دەستپێكی یەكخستنی ئیرادەو تواناكان بووە بۆ سەركەوتن و ھەستانەوە

  2020-03-20 20:01      129 جار بینراوە        کۆمێنت
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵك و برا پێشمەرگەكانمان و ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكات كە لەسەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات و رایدەگەنێت ھەر لەمڕۆدا سەركەوتنەكانی راپەڕین بە ئازادكردنی كەركوكی قودسی كوردستان تاجی سەركەوتنی لەسەر نا.

دەقی پەیامەكە:
نەورۆز ھەمیشە ھێمای بەرگری و بەردەوامی و زاڵبوون بووە بەسەر كۆسپ و كارەسات و دۆخە نەخوازراوەكاندا، بۆ گەلی كورد، ساڵێكی نوێ، دەسپێكی یەكخستنی ئیرادەو تواناكان بووە بۆ سەركەوتن و ھەستانەوە و بەرگری لە شكۆی نەتەوەكەمان.
ھەر لەمڕۆدا سەركەوتنەكانی راپەڕین بە ئازادكردنی كەركوكی قودسی كوردستان تاجی سەركەوتنی لەسەر نا.
كەواتە با ھەموومان ئارام بگرین و پێكەوە رووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینەوە و زیاتر پاپەندبین بە رێنماییە تەندروستییەكان و ھاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بین بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم دۆخەدا سەختەدا و ھەوڵەكان یەكبخەین بۆ سەركەوتن بەسەر تەحەددییەكاندا لە پێناو كوردستانێكی ئاوەدانتر.
لەم رۆژە نەتەوەییەدا، پیرۆزبایی گەرم لە كۆمەڵانی خەڵك و برا پێشمەرگەكانمان و ھێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكەم كە لەسەنگەری پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان، دەستی ماندووبوونیان دەگوشین كە شەو و ڕۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ پاراستنی ئاسایشی تەندوستی ھاوڵاتیان.
بەھیوای سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەمووان 

بافڵ تاڵەبانی
هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو