پارێزگاری سلێمانی لەبارەی قەرەباڵغی بازگەكان روونكردنەوە دەدات

  2020-03-21 10:27      353 جار بینراوە        کۆمێنت

پارێزگاری سلێمانی پەیامێك ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات و رایدەگەیەنێت، ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاوكراونەتەوە دورن لە راستییەوەو راگرتنی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و رێكوپێكی بەڕێوەدەچێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی پەیامێكی ئاڕاستەی هاووڵاتیان دەكات و رایگەیاند، سوپاس بۆ پابەندبوون و مانەوەتان لە ماڵەكانتان و پەیڕەوكردنی رێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان، هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە كە ئەو بوختان و وێنانەی ئەمشەو بڵاو كراونەتەوە دورن لە راستییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، راگرتنی هاتووچۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر بەباشی و رێكوپێكی بەڕێوەدەچێت و هیچ سەركەشی و سەرپێچییەكیش نیە بۆ سەیرانگاو هاوینەهەوارەكان.
بەپێی بڕیاری رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا كاتژمێر 12:00ی شەوی 23ی ئەم مانگە قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوە، بەڵام بە بڕیاری پارێزگاكان لە كاتژمێر 12:00ی شەو بۆ 6:00ی بەیانی هاووڵاتیان دەتوانن لە سنوورێكی دیاریكراودا بچنە دەرەوە.
پارێزگاری سلێمانی رونیشیكردەوە، تكایە خۆتان لە زانیاریی چەواشەكارانەو شێواو بپارێزن و بە هیوای تەندروستیەكی باش بۆ هەمو لایەك.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو