ژمارەی مردووان و تووشبوانی كۆرۆنا لە توركیا بەرزبۆوە

  2020-03-21 10:41      208 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بۆ نۆ كەس بەرزبۆتەوەو ژمارەی تووشبوانیش گەیشتۆتە 670 حاڵەت.
بەپێی میدیاكانی توركیا، فەخرەدین قۆجە وەزیری تەندروستی توركیا لە تویتێكدا رایگەیاندووە، پشكنینمان بۆ 3656 كەس كردووە، دەركەوتووە كە 311 كەسیان تووشی ڤایرۆسەكە بوون و ژمارەی تووشبووان گەیشتۆتە 670 حاڵەت، هەروەها پێنج كەسی بەتەمەنیش گیانیان لەدەستداوە كە بەرگریان لاواز بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نۆ حاڵەت كە سەرجەمیان كەسانی بەساڵاچوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو