كۆرۆنا گەیشتە نوسینگەكەی مایك پێنس

  2020-03-21 10:58      119 جار بینراوە        کۆمێنت
مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا

سكرتێری رۆژنامەوانی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پشكنینەكان دەریانخستووە كە یەكێك لە فەرمانبەرانی نوسینگەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
كاتی میلەر سكرتێری رۆژنامەوانی نوسینگەی مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكردووە، یەكێك لە فەرمانبەرانی نوسینگەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو جێگرەكەی لە نزیكەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی رێنماییەكانی سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكان، بەدواداچوون دەكەین لەبارەی ئەوەی كام فەرمانبەرانە مامەڵەیان لەگەڵ تووشبووەكە كردووە.
مایك پێنس خۆی سەرۆكایەتی تیمێك دەكات كە كۆشكی سپی دروستیكردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو