لە چین بەهۆی كۆرۆناوە 7 كەس گیانیان لەدەستداوە

  2020-03-21 11:13      164 جار بینراوە        کۆمێنت

چین ماوەی سێ رۆژە لە سەریەك هیچ تووشبوونێكی ناوخۆیی بە كۆرۆنا نەبووەو سەرجەم ئەوانەی تووش دەبن لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ شەممە 21-3-2020، ئاشكرایكرد كە لە وڵاتی چین كە ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە 41 حاڵەتی تووشبوونی نوێی تۆماركردووە سەرجەمیان لە دەرەوەی وڵاتەكەوە هاتوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تاكو ئێستا كۆی ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە 81 هەزارو هەشت حاڵەت، لەو ژمارەیەش 269 كەسیان ئەوانەن كە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین.
ئاژانسەكە ئەوەشی رونكردۆتەوە، تا ئێستا نزیكەی 270 حاڵەتی تۆماركراو لەو وڵاتە هەیە كە لە دەرەوە گەڕاونەتەوە بۆ چین و هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون.
هاوكات، ژمارەی مردوان لەو وڵاتە تاكو ئێستا 3255 كەسە، بەتەنها دوێنێ 7 كەس تۆماركراون و سەرجەمیشان لە هەرێمی هۆبی بوون كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەیە لە وڵاتەكەدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو