رۆحانی پەیامێك ئاڕاستەی گەلی ئەمریكا دەكات

  2020-03-21 12:03      587 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات كە داوا لە سەرۆكەكەیان بكەن گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكیدا داوایەك ئاراستەی هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات و رایگەیاند، گەمارۆكانی ئەمەریكا كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و تەندروستی خەڵكی ئێران هەبووەو قوربانییانی گەمارۆكانی ئەمەریكا، هیچ لایەنێكی سیاسی لە ئێران نییە، بەڵكو خەڵكی ئاسایی ئێرانن.
رۆحانی لە پەیامەكەیدا داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات كە داوا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو كۆنگرێسی وڵاتەكەیان بكەن، گەمارۆكانی سەر ئێران هەڵبگرێت.
جێگای ئاماژەیە، لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی ئێران ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان تووشی ڤایرۆسەكە بوون و گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو