رێكخراوی تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا 290 هەزار كەسی تێپەڕاند

  2020-03-21 19:17      101 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئێستادا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتووەتە (290897) كەس و لەماوەی 24 سەعاتی رابردووشدا لەئیسپانیاو ئیتاڵیا زۆرترین حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆماركراوە.
بەپێی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی، لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 290هەزار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش كە ١١ هەزار و 949 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی داتاكان 93 هەزارو 618 كەس چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكردووە، لەئەوروپا زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا  تۆمار كراوە، بەشێوەیەك لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەئیسپانیا زیاتر لەپێنج هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٣٠٠ حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار كراوەو لەبەلیجكاش ٦٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووەو لەسودیش ١٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە.
بەوەش كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەسوید گەیشتە هەزارو ٦٥٧ كەس و لە ٢٤ سەعاتی رابردووشدا لەسویسرا هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووە.

كلیك لێرە بكەو دوایین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بزانە...

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو