سلێمانی... لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌ت رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر

  2020-03-21 20:17      125 جار بینراوە        کۆمێنت

بەمه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی لەبڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت بەنانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌رده‌كات و هه‌ر شوێنێكش پابه‌ند نه‌بێت رووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەبێتەوە.
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان ده‌ركردووه‌ كه‌ مه‌به‌ست لێی توندكردنه‌وه‌ی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌ لەڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان، رێكارەكانیش بریتین لە:
یەكەم: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی لەنانه‌واو سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و لە‌كاتی كاركردنیشدا (ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كاربهێنن.
دووەم: ئه‌و كه‌سه‌ی لەنانه‌واو سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره‌ وه‌رگرتن ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت.
سێیەم: پێویسته‌ سه‌رجه‌م نانه‌واو سه‌مونخانه‌كان زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن له‌بری زه‌رفی نایلۆن.
چوارەم: له‌نانه‌واخانه‌كاندا نابێت بەهیچ جۆرێك سۆده‌ به‌كاربهێنرێت.
پێنجەم، رۆژانەو به‌ر‌د‌ەوام شوێنه‌كه‌ بەمادده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) خاوێن بكرێته‌وه‌.
شەشەم: بێجگه‌ له‌و كارمه‌ندانه‌ی لەنانه‌واو سه‌مونخانه‌كان‌ كارده‌كه‌ن، نابێت هیچ كه‌سێك بچێته‌ شوێنی هه‌ویرشێلان و برژاندنی نان و سه‌مونه‌كان.
حەوتەم: كێشانی جگه‌ره‌ لەنانه‌واو فڕنی سه‌مونخانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.
هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت بەڕێنماییه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كەو خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توندده‌كرێته‌وه‌.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو