ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ درێژ دەكرێتەوە

  2020-03-22 10:33      1354 جار بینراوە        کۆمێنت

سبەی كاتژمێر 12:00ی شەو ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ، لە شاری سلێمانی و هەولێر كۆتایی دێت و بەپێی زانیارییەكان بڕیارە ماوەكە درێژ بكرێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی PUKnow، لە سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی كەوتووە، بڕیارە وەزیری ناوخۆ ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەو رێگریكردنی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێر درێژ بكاتەوە، بەمەمەستی زیاتر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەربەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ماوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ تاوەكو 31 ئاداری 2020 درێژ بكرێتەوە، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییانە.
ئەمە لە كاتێكدایە، ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە بەمەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆی داوە لە ناوخۆی شاری سلێمانی و هەولێرو چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو